ئابووری
مریشك زیانێكى زۆرى له‌خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رده‌وام دابه‌زینى نرخى مریشكى زیندوو، زیانێكى زۆر له خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌وتووه.
نازم عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له مانگى ره‌مه‌زانه‌وه تا ئێستا به‌هۆى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك زیانێكى زۆر به‌ر خاوه كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌وتووه".
وتیشى "له ماوه‌ى دوو مانگدا خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان 60 ملیار دینار زیانیان كردووه، هۆكاره‌كه‌ش هه‌رزانبوونى مریشكه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ئێستادا له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان یه‌ك كیلۆ مریشك به 2200 دینار به دوكانداره‌كان ده‌فرۆشرێت.
ع
بیروڕا



