کوردستانی
گومرگى هه‌رێمى كوردستان به‌توندى هێرشى كرده سه‌ر عيراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
گومرگى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رێگریكردن له چوونى به‌رهه‌مى هه‌رێمى كوردستان بۆ عیراق هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌كانى عیراق.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كى گومرگى هه‌رێمى كوردستان هاتووه "خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی کاری خۆیان دەکەن، هەرێمی کوردستان سیستمێکی شەفاف و سەردەمیانەی بۆ بەڕیوەبردنی دەروازە سنوورییەکان هەیە کە بەشێوەیەکی یاسایی داهاتەکان کۆدەکرێنەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی لە عیراق هەیە کە سیستمی دەروازە سنوورییەکان بە خراپی بەڕێوەبردن ناسراون".
باس له‌وه‌شكراوه "هێرشی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق بۆسەر هەرێمی کوردستان بابەتێکی سیاسییە و بۆ پەردەپۆشکردنی راستییەکانە".
هه‌روه‌ها "گەندەڵی لە دامودەزگا فیدراڵییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پەلاماردانی کوردستان بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ لادانی سەرنج لەسەر شکستی ئیدارەدانی خۆیان".
ع
بیروڕا



