کوردستانی
قائیمقامی سلێمانی: تائێستا تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قائیمقامی سلێمانی سەبارەت بە پلانەکانیان بۆ رۆژانی جەژنی قووربان و خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون پەیامێکی بڵاوکردەوەو داوای لە هاوڵاتییانیش کرد لە رۆژانی جەژندا هاوکاری تیمەکانیان بکەن بۆئەوەی لە نەخۆشییەکە بە دووربن و پارێزراوبن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "بە هەوڵی تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لیژنە هاوبەشەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، شارهوانی و هێزه ئهمنییهكان، تاوەکو ئێستا تای خوێنبهربوون لە پارێزگای سلێمانی تۆمارنەکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییانەی، کە قوربانی دەکەن، پێویستە لە مەیدانی ئاژەڵان، ئاژەڵەکانیان بکڕن و لە کوشتارگە سەریبڕن، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی جەژنی قورباندا کوشتارگەكان کراوە دەبن".
ب ح

بیروڕا