کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری کێشەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری کێشەکان
مەودا میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/4، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ستیڤ بیتنەر پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەکانیان تاوتوێکرد و جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەر بکرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan