کوردستانی

محەمەدی حاجی مەحمود: داوام لە ئێران کردووە نەسیحەتی بەغدا بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەدی حاجی مەحمود: داوام لە ئێران کردووە نەسیحەتی بەغدا بکەن
مەودا میدیا-

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد لە بابەتی راگرتنی مووچە پەیوەستە بە نەبوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پەیوەندی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کردووەو داوای لێکردوون ئامۆژگاریی بەغدا بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ساڵی 2014وە تاوەکو ئێستا لە هەولێرەوە وەفد دەچێتە بەغداو دێتەوەو باس لەوە دەکەن کە کۆتاییان بە هەموو کێشە و گرفتەکان هێناوە، بەڵام دەرکەوت هیچ نەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا کوردی وەک شەریک قبوڵ نییە و پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە قەرز بە هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا هیچ جیاوازییەکی نییە لە قەرزکردن لە ئێران و تورکیا و ئەمەریکا ، وە ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت رەنگە بەرەو خراپتر تەشەنە بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan