کوردستانی
کڕیار و فرۆشێارێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

ەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ)دا گرت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "رۆژی 2025/6/3، لەسنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاکییەدا توانرا ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەستیشیان بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبوون بۆ گواستنەوەی ماددەکەدا گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەماددەی (25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا