کوردستانی
تائێستا 420 هه‌زار فۆڕم ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نوسراوێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردووە و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، رۆژی 20ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم و ته‌واوكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و دوای ئه‌و واده‌یه هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زه‌وی وه‌رناگیرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگەیاند "كاره‌كانی لیژنه‌ی وردبینیكردنی فۆڕمه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی له قۆناغی كۆتاییدایە و تاوه‌كو ئێستاش 420 هه‌زار فۆڕم ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ زیاتره داوایان له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگه‌كان كردووه كه فۆڕم و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی بۆ لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بنێرن، به‌ڵام تا ئێستا له ناردنی فۆڕمه‌كان كه‌موكوڕیان هه‌یه، بۆیه تاوەکو 20ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یە بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه و فۆڕه‌كان و دواتر فۆڕم وه‌رناگیرێت و پرۆسه‌ی وردبینیكردن كۆتایی دێت".
ب ح

بیروڕا