کوردستانی

وەفدی کوردی بۆ گفتۆگۆ لەگەڵ دیمەشق پێکهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدی کوردی بۆ گفتۆگۆ لەگەڵ دیمەشق پێکهات
مەودا میدیا-

وەفدی کوردی کە لە دوای "کۆنفرانسی یەکگرتووی و یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان پێکهێنراو بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا ناوی ئەندامانی وەفدی کوردی بۆ دیالۆگ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتی و کوردییەکان ئاشکرا کرد.

ئەحمەد شێخۆ، رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/4، بە بەشداریی مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و رۆهلات ئەڤین، و ئەندامی ئەنجومەنی کۆنفرانس ئیهام ئەحمەد، کۆبوونەوەی دامەزرێنەریان ئەنجامداو ناوی هاوسەرۆکان و ئەندامانی وەفدی کورد کە بە پێی بڕیاری کۆنفرانسی یەکگرتووی و یەکڕیزیی کورد لە رۆژئای کوردستان کە رۆژی 26ی نیسانی ئەمساڵ لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو راگەیاند.

هاوسەرۆکی وەفدەکە پەروین یوسف هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)یە.

هاوسەرۆکی شاندەکە محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS)ە.


ئەندامانی وەفدەکە پێکدێن لە:

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی سەرۆکایەتی پەیەدە

رێحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرە ستار

ئەحمەد سلێمان، جێگری سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا (P.D.P.K-S).

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ENKS.

سەلاح دەروێش، سکرتێری پارتی دیموکراسی ئایندەی کورد لە سوریا.

نەسرەدین ئیبراهیم، ​​سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئێل پارتی).

ب ح
Qaiwan
Qaiwan