کوردستانی
له‌باره‌ى نوێژى جه‌ژن و هه‌ینى روونكردنه‌وه درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن و نوێژى هه‌ینى له یه‌ك رۆژدا روونكردنه‌وه دراو داوا له موسڵمانان ده‌كرێت به‌شداریی هه‌ردوو نوێژه‌كه بكه‌ن.
عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند "هەندێك جار رێك دەكەوێت كە جەژن و هەینی بكەونە هەمان رۆژ، بەو هۆیەوە دوو نوێژی بەكۆمەڵ دەكرێن و دوو وتاریش لە مزگەوتەكان دەدرێن".
وتیشى "جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته رۆژى هه‌ینى، نوێژی جەژن و نوێژی هەینی شوێنگرەوەی یەك نین، نوێژی هەینی فەرزە و نوێژی جەژنیش سوننەتە، بۆیە ناكرێت لەبری فەرز، سوننەت بكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته موسڵمانان به‌شداریی هه‌ردوو نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه بكه‌ن".
سبه‌ینێ هه‌ینى، 6ى 6، یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندین وڵاتى تر‌ى ئیسلامی.
ع
بیروڕا



