کوردستانی

هەپەگە: بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرایکرد سوپای تورکیا لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانیان لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهیدبوون و لە بەرانبەردا گەریلا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و سێ سەربازی تورکیا کوژراون.

هەپەگە رایگەیاند "لە رۆژانی 3/9 تاوەکو 6/4، تونێلەکانی گەریلا لە لە مەتینا و  رۆژئاوای زاپ 28 جار بە تەقەمەنی بۆردومانکراون، رۆژانی 29ی ئایار تاوەکو 4ی حوزەیران، گۆڕەپانەکانی رۆژئاوای زاپ؛ بە گشتیی 26 جار بە حەفارە و درێل هێرشیان کراوەتەسەر، هەروەها لە گارە، مەتینا وی رۆژئاوای زاپ بە چەکی قورس و هاوەن بۆردومان کراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە 30ی ئایار لە رۆژئاوای زاپ بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و گورز لە ئۆتۆمبیلێک درا کە سیستەمی راداری لەسەر جێگیرکرابوو، هەروەها تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و کۆنتێنەرێک، خێمەیەک لەناوبران، سەربازێکیش کوژراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە هێزەکانی دووژمن دراوە کە لە هێرشکردەنەسەر تونێلەکانی گردی ئامێدیدا بوون، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوەو درۆنێک تێکشکێندرا کە بە ئامانجی هێرشکردنەسەر تونێلەکانیان رەوانەکرابوو".

باسی لەوەشکرد "لە 1ـی حوزەیران لە رۆئاوای زاپ بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکرندا بوو بە ئامانج گیرا و کۆنتێنەرێک لەناوبراوە، سەربازێکیش کوژراوە،  لە گردی ئامێدی بە ئامانجی هاندان و ترساندن بانگەوازی کرد و بە چەکی قورس وەڵامی هەوڵەکانی دووژمن درایەوە".

وتیشی "لە 2ی حوزەیران لە  رۆژئاوای زاپ، بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و گورز لە خێمەیەک درا، هەروەها 4ی حوزەیران لە مەتینا بە تەکنیک گورز لە حەفارەیەک درا و تێکشكێندرا کە لە درووستکردنی رێگەی داگیرکارییدا بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan