کوردستانی

حەوت چەکداری داعش دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت چەکداری داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا-

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە دژی شانەکانی داعش لە پارێزگای رەققە ئەنجامدا.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیان داوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکاناین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و رێگریکردن لە هەوڵەکانیان بۆ رێکخستنەوەی ناوچەکە ئەنجامدراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan