ئابووری

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق سیاسییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق سیاسییە
مەودا میدیا-

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێم وەڵامى راگەیەندراوەکەی وەزارەتى نەوتی دایەوەو ئاشکرایکرد بەغدا نەوتى وڵاتانى تر بەناوى نەوتى عیراقەوە دەفرۆشێت.

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێم رایگەیاند "حکومەتی عیراق دەستووری پێشێلکردووە و دژی دەرکردنی یاسای نەوت و غاز بووەو دەستی بە یاساکانی بەعسەوە گرتووە، لەبەرانبەردا هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتەکانی بەغدا لەبارەى قاچاخچێتی نەوت لە هەرێمەوە، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ لادانی سەرنج لەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی کە لە ناوچەکانی تری عیراق روودەدات، جگە لەوەى نەوتى وڵاتانى تر بەناوى نەوتى عیراقەوە دەفرۆشن".

ئەوەشی خستەڕوو "مافی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەپێی دەستوور دووهێندەی ئاستی ئێستای خۆیەتی، بەڵام هەرێم لە خەمی بەرژەوەندی گشتیی وڵات، نیوەی ئەو بڕەش بەرهەم ناهێنێت، ئێمە زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتمان رادەستی ئێوە کردووە، لە بەرانبەریشدا یەک دینارتان نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنەکان و پابەندبوونە داراییەکانە".

باسی لەوەشکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بە تەواوی ئەرکەکانی خۆی لەو بارەیەوە جێبەجێکردووەو رێککەوتوون لەسەر ئەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ) بفرۆشێت، هەموو داهاتی فرۆشتن بخاتە خەزێنەی دەوڵەتەوە، کۆمپانیایەکی راوێژکاری دەستنیشان بکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/6/5، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا بەرکارەکان و بەتایبەتی یاسای بودجەی گشتیی بێت، کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، بە ئامانج هناردەکردن و گەڕاندنەوەی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی گشتیی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan