کوردستانی

هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/6/5، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سەبارەت بە  رۆژانی جەژن و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و درووست نەبوونی قەرەباڵغی چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "لە رۆژانی جەژنی قورباندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكان قەدەغەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە لەپێناو لەبەر درووست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا جێبەجێ دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan