ئابووری
بەشە ئاردی پێنجەم دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی پێنجەم کراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "گەنمی پێویست بەسەر ئاشەکاندا دابەشکراوە بەشەئاردەکە لە هەموو پارێزگاکان دابەش دەکرێت و هەر هاوڵاتییەک مانگانە بڕی نۆ کیلۆ ئاردی لە بەشەخۆراک پێدەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ کە پێکهاتووە لە (برنج، شەکر، دۆشاو، زەیت و پاقلەمەنییەکان) بەردەوامە و هەموو ماددەکانی خۆراکیش گەیشتوون و کێشەی کەمی زەیتیش چارەسەر کراوە".
ب ح

بیروڕا