کوردستانی
پێنج رۆژی تر حاجییانی هەرێم دەگەڕێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج بەرەو كۆتایی دەچن و بڕیاریشە رۆژی 12ی ئەم مانگە، یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وشكانی و رۆژی 14ی مانگیش یەكەم كاروان لە رێگەی ئاسمانییەوە بگەنەوە هەرێمی كوردستان.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند"وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكی بۆ گەڕانەوەی پێنج هەزار و 110 حاجی كردووە كە بۆ ئەمساڵ سەفەری ماڵی خوا و بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان كردووە".
وتیشی"وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە توانیویانە خزمەتێكی باش لە مەراسیمی حەج پێشكەش بە حاجییانی كوردستان بكەن و ئێستاش رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج بەرەو كۆتایی دەچن و وەزارەتیش ئامادەكاریی بۆ گەڕانەوەیان كردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەهۆی ئەوەی سعودیە ئەمساڵ رێگری لە حەجی نایاسایی كرد، بۆیە هیچ هاوڵاتییەكی كوردستانیش لە رێگەی قاچاغەوە نەچووەتە ئەو وڵاتە بە جێبەجێكردنی فەریزەی حەج".
ئ پ
بیروڕا



