کوردستانی

رێژەی قوربانیكردن زۆر كەمیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی قوربانیكردن زۆر كەمیكردووە

مەودا میدیا-
بەپێی وتەی فرۆشیارانی ئاژەڵ و خاوەن سەربڕینخانەكان، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی قوربانیكردن لە هەرێمی كوردستان بە گشتی زۆر كەمیكردووە.

دارا محەمەد، فرۆشیاری ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"لە ساڵانی رابردوودا رێژەی سەردانیكردنیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆ كڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن لە رۆژانی جەژندا بە شێوەیەك بوو كە تا درەنگانی رۆژی جەژن  نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئەمساڵ بە ئیسراحەت جەژنیان لە ماڵەوە بەڕێكردووە". 

وتیشی"هۆكاری ئەو كەمبوونەوە زۆرە لە رێژەی قوربانیكردن لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە پلەی یەكەم بۆ خراپی باری دارایی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە بە تایبەتیش چینی مووچەخۆر و فەرمانبەران، ئەویش بەهۆی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەوە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ئەو ئامارانەی بەشێك لە میدیا كوردییەكان لەسەر رێژەی قوربانیكردن لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە دەردەكەوێت كە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەیەكی زۆر كەمتر لە هاوڵاتییان قوربانییان كردووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan