کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با مامناوەند ( 10 – 20  )کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ بە گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، ئەگەرى تاوە بارانەکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، خێراىی با مامناوەند ( 5 – 15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە درەنگانى شەودا چاڵاک دەبێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan