کوردستانی

قایمقامی هەولێر: سەرپێچیکاران دەستگیر دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی هەولێر: سەرپێچیکاران دەستگیر دەکرێن
مەودا میدیا-

قایمقامیەتی هەولێر ئاشکرایکرد لە ماوەی دوو رۆژی جەژن لیژنەکانیان 10 کەسیان دەستگیر کردووە کە بەدەر لە رێنماییە تەندروستییەکان ئاژەڵیان لە دەرەوەی سەربڕخانەکان سەربڕیوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند  "لە ماوەی دوو رۆژی جەژن،  10 کەس دەستگیرکراون کە لە دەرەوەی کوشتارگە و بەدەر لە رێنماییەکان ئاژەڵیان سەربڕیوەو هەموویان رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چاودێری و بەدواداچوونی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەولێر تاوەکو چوارەم رۆژی جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت، هەر کەس سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan