ئابووری
راپۆرتێک بە واژۆی حکومەتی هەرێم بووە هۆی راگرتنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەناڵی کەی ئێن ئێنی بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕان بڵاویکردەوە کە حکومەتی عیراق لەسەر بنەمای راپۆرتێک مووچەی فەرمانبەرانی راگرتوە، کە حکومەتی هەرێم واژۆی کردووە.
کەناڵی کەی ئێن ئێن رایگەیاند "کاتێک ناوەڕاستی ساڵی رابردوو گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستبوو، لیژنەیەکی باڵا لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق هاتنە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە هەولێر سەرقاڵی وردبینی لە لیست و ناو و زانیاری کەسی فەرمانبەران و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دواتر راپۆرتێکی هاوبەش لەنێوان هەردو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدراڵ ئامادەکرا و واژۆی ئەندامانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانیشی لەسەرە، بەپشت بەستن بەو راپۆرتە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژی چوارشەممەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق ئەو راپۆرتەی بردووەتە ناو کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی گرفتەکان لە بنچینەوە چارەسەربکرێن و تاوەکو ئەو کاتەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگیرێت".
باسی لەوەشکردووە "حکومەتی هەرێم بە وردی داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا کردووە، بەجۆرێک تەنها لەساڵی 2023دا داهاتی نەوتی لە فرۆشی نەوت کە حکومەتی هەرێم دەستیکەوتووە زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بووە و واژۆی لەسەر ئەو راستی و دروست ئەو داتایانە کردووە".
وتیشی "بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمان سالاری بۆ خەرجکردنی مووچە، تەنها مووچەی مانگی ئایاری پێ خەرج دەکرێت".
ب ح

بیروڕا