کوردستانی

ئاسایش پەلامارێکی داعشی تێکشکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش پەلامارێکی داعشی تێکشکاند
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، سەبارەت بە تێکشکاندنی پەلامارێکی چەکدارانی داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "شەوی ڕابردوو شانەیەکی داعش بە بۆمبێکی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە گوندی سەبحا لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، پاشان کشانەوە و دەسڕێژی گوللەیان لە خاڵێکی پاراستنی وێستگەی دابەشکردنی ئاو کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان وەڵامی پەلامارەکەی داعشیان داوەتەوە، هەروەها لە ناوەندی شارەدێی بسێرا گرووپێکی داعش کە بۆ پشتیوانی لە شانەکە دەسووڕانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan