کوردستانی

حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/6/8، وتەبێژی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دوای کاتژمێر دووی ئەمڕۆ پرۆسەی حەجی حاجیان کۆتایی پێدێت.

 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم ربە مەودا میدیای اگەیاند "رۆژی 12ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییان بەرێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە کوردستان، ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەکاندا نەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان لە 14ی مانگەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "حاجیانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان پێنج هەزار و 136 کەسە دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج حاجییەکی دانیشتووی شاری زاخۆ بەناوی ( مریەم عەبدول عەزیز یوسف ) کۆچی دوایی کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan