کوردستانی

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک ئاڕاستەی کوردستانیان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک ئاڕاستەی کوردستانیان دەکات
مەودا میدیا-

بەبۆنەی جەژنەوە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە (عەلی ئۆجەلان) و (عومەر ئۆجەلان)ی برازای سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی.

عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری (دەم پارتی) لە رحا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بۆ خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە کە رایگەیاندووە "جەژنی قوربانی (بێ قوربانی) لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەمان دەنێرم".

عومەر ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وەک خانەوادە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دا، هیواو باوەڕیمان زیاتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک رێگە لەبەردەم سیاسەتێکی نوێ، رێکخستنبوونێکی نوێ و بونیادنانی واتایەکی نوێ دەکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan