کوردستانی

مه‌زڵوم عه‌بدى داوایكردووه‌ ئۆجه‌لان ببینێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم عه‌بدى داوایكردووه‌ ئۆجه‌لان ببینێت

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەیەکی تورکی ئاشكرایكردووه‌، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات داوای کردووە عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى پەکەکە لەزیندانی ئیمڕاڵی ببینێت.

رۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا بڵاویکردوه‌ته‌وه‌ "مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی "هەسەدە"، ویستویەتی سەردانی تورکیا بکات ‌و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری په‌كه‌كه‌ کۆببێتەوە".

وتیشى "عه‌بدى ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ ئۆجه‌لاندا لە ئیمراڵی لەسەر پرسی دانانی چەک کۆببێتەوە، بۆ ئەم کۆبوونەوەیە داوای مۆڵەتی لە دەسەڵاتە فەرمییەکانی تورکیا کردووه‌".

رۆژى 12ى ئایار، په‌كه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه‌كرد "كۆنگره‌یان به‌ستووه‌ و له‌سه‌ر داواى ئۆجه‌لان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی له‌ توركیا".

ع
Qaiwan
Qaiwan