کوردستانی
پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری نمەباران هەیە.
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتیش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە، بەڵام پلەی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سبەینێ چوارشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
كەركوك: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئ پ
بیروڕا



