کوردستانی
هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە گەرمیان تۆمارنەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە لە بەشێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق و هەرێمی كوردستانیش چەندین حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشییە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆمار نەكراوە.
دكتۆر ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"پێشتر ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمایی و رێگاكانی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون و خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشییەكە لە سنورەكە تۆمار نەكراوە".
وتیشی"هەرچەندە لە ماوەی رۆژانی جەژنی قورباندا ژمارەیەكی زۆری ئاژەڵ لەلایەن هاوڵاتییانەوە سەربڕدراون بە مەبەستی قوربانیكردن، بەڵام جێی خۆشحاڵییە كە بەشی هەرەزۆری ئەو ئاژەڵانە لە سەربڕینخانەكان سەربڕدراون و ئەوەش یەكێك بووە لە هۆكارەكان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی پەتاكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەربڕینی ئاژەڵیان لە دەرەوەی سەربڕینخانەكان قەدەغە كردووە و هەر هاوڵاتییەكیش سەرپێچی بكات ئەوا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەنەوە".
ئ پ
بیروڕا



