ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ى عیراقى نه‌بوو، بانكى ناوه‌ندیی عیراق مه‌زادى نه‌كرد".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار و 200 دینار دابه‌زینى تۆماركرد".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بانكى ناوه‌ندیی 100 به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ و هه‌فته‌ى رابردووتریش بۆ خانه‌ى 140 هه‌زار دینار دابه‌زى.

ع
Qaiwan
Qaiwan