کوردستانی
زیاتر له 750 ئاژه‌ڵ كراون به قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى كوشتارگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، بۆ جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ له ماوه‌ى چوار رۆژدا زیاتر له 750 سه‌ر ئاژه‌ڵى گه‌وره و بچوك كراون به قوربانی.
شاڵاو عارف، به‌رپرسى كوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژنى قوربان، به ئاژه‌ڵى گه‌وره‌و بچوك زیاتر له 750 سه‌ر ئاژه‌ڵ كراون به قوربانى لە كوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى سلێمانى".
وتیشى "رێژه‌ى قوربانیكردن له ئاژه‌ڵى بچوك زیاتر بووه و به‌راورد به ساڵى رابردووش كه‌متربووه قوربانیی".
باسى له‌وه‌شكرد "زیاتر له نیو ته‌ن گۆشت به‌هۆى خراپى و ناته‌ندروستیی ره‌تكراوه‌ته‌وه له‌كاتى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ كه شیاوى خواردن نه‌بووه".
ع
بیروڕا



