کوردستانی
وه‌زاره‌تى كاره‌با پاره بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، پاره بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كاره‌با ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ به‌ستراوه.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه "بڕی یه‌ك میار و 400 ملیۆن دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی کە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی، لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان کە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە سوودمەند دەبن لەو بڕە پارەیەی حکومەت دەیگەڕێنێتەوە بەشێوەی کرێدت (رصید) بۆ پسوولەکانی مانگی پێنج".
باس لهوهشكراوه "هەریەکێک لەم ماڵانە تا 20 هەزار دینار بەشێوەی کرێدت لەسەر پسوولەکانیان وەردەگرنەوە، هەندێک گەڕەک هەن کە ماڵەکانیان بە تێکڕا تا نزیکەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە".
هه‌روه‌ها "زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەمە بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بۆ پسوولەی کارەبای مانگی پێنج".
ع
بیروڕا



