کوردستانی

وه‌زاره‌تى كاره‌با هەرێم: كاره‌باى عیراق نه‌بڕدراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى كاره‌با هەرێم: كاره‌باى عیراق نه‌بڕدراوه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و وێستگانه‌ى كاره‌با كه‌ كارناكه‌ن له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ سوته‌مه‌نییان بۆ دابینده‌كرێت و كاره‌باى عیراق نه‌بڕدراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ڵوێستێك دژى نه‌دانى مووچه‌ى هه‌رێم، كاره‌باى عیراقى بڕیووه‌، وه‌زاره‌تى كاره‌با ره‌تیكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با هاتووه‌ "ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە پێشتر بەهۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێویست، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە كار وەستا بوون، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە سووتەمەنییان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی كارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا و هەناردەكردن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دەنگۆی وەستاندن و راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان دوورە لەڕاستی، هەر كاتێك سووتەمەنیی پێویست لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan