کوردستانی
به‌هۆى گه‌شتى وه‌زیره‌كانه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆنابێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌موو چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆى گه‌شتى به‌شێك له وه‌زیره‌كانه‌وه، كۆبوونه‌وه ناكرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له به‌رپرس و وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان كردووه له پشووى جه‌ژن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ناكرێت".
كۆنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌كاتێكدایه، تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و دیاریش نییه كه‌ى دابه‌شده‌كرێت.
هه‌فته‌ى رابردووتر ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند "هه‌رێم بۆ ساڵى 2025 ته‌مویلى مووچه‌ى نه‌ماوه و پاره نانێرین".
ع
بیروڕا



