ئابووری
گه‌شتیاران به ملیۆنان دۆلاریان هێناوه‌ته كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى ئابوورى باس له‌وه‌ده‌كات، به ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگا جیاوازه‌كانیان كردووه و پاره‌یه‌كى زۆریان هێناوه‌ته كوردستان.
سه‌روان ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان گه‌شتیارێكى زۆر له بۆنه‌كاندا سه‌ردانى ده‌كه‌ن و پارێزگاى سلێمانیش به‌هۆى دوكانى گه‌شتیاریی و ئه‌حمه‌دئاوا و زه‌ڵم، گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن".
وتیشى "به سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌مه واده‌كات پاره‌یه‌كى زۆر بێته هه‌رێم و ئه‌و گه‌شتیارانه بۆ ملیۆنان دۆلار خه‌رجبكه‌ن و ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ خاوه‌ن كار‌و دوكان و شوێنه‌كان ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كه‌رتى گه‌شتیاریی یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ى كه به‌خێرایی جوڵه له بازاڕ دروستده‌كات و راسته‌وخۆ سودى به خاوه‌نكاره‌كان هه‌یه".
ع
بیروڕا



