کوردستانی
له سلێمانى بایكۆتى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چه‌ندین فه‌رمانگه‌ى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه".
فه‌رمانبه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى وت "به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى پێنج كه نزیكه‌ى 45 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه، فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو و شاره‌وانى و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى تر بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و هه‌فته‌ى داهاتووش ئه‌گه‌ر مووچه دابه‌شنه‌كرێت ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى بایكۆت ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه "له‌دواى پشووى جه‌ژن، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بایكۆتى فراوان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



