ئابووری
نرخى گۆشتی مریشك هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
گۆشتى مریشك به‌رده‌وامه له هه‌رزانبوون، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مێكى زۆر له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه و زۆر له به‌شى پێویستى ناوخۆ زیاتره.
رێژین قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه و مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه و ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌رزانبوونه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو به 2300 دیناره، بۆ رۆژانى جه‌ژنیش هه‌ر به‌و جۆره‌بوو، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى هه‌یه زۆر زیاتره له پێویستى ناوخۆ".
پێشتریش خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان رایانگه‌یاند "به‌هۆى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك، له مانگى ره‌مه‌زانه‌وه تا جه‌ژنى قوربان، خاوه‌ن كێڵگه‌كان 60 ملیار دینار زیانیان كردووه".
ع
بیروڕا



