کوردستانی
رێباز حه‌ملان: بڕیارى دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى ئابوورى رایگه‌یاند، هه‌ر كه دادوه‌ره‌كان له حه‌ج گه‌ڕانه‌وه دانیشتن له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
رێباز حەملان یاریدەرەی سەرۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند " پێش جەژن كێشەی مووچه دروستكرا، ئێستا چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین بۆ یەكلاكردنەوەی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
وتیشى "لە كۆی نۆ دادوەر پێنج لەو دادوەرانە لە حەجن، بۆیە بڕیارەكە دواكه‌وت، پێشتریش بڕیاری دادگا هەبووە نابێتە كێشە بۆ مووچە دروست بكرێت".
باسی لەوەشكرد "دوای ئەمری وەلائی دادگای فیدراڵی، دەردەكەوێت كە ئایا گفتوگۆ لە نێوان هەردوو حكومەت دەكرێت یان رێكاری تر دەستپێ‌دەكات، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێت".
ع
بیروڕا



