کوردستانی
شەپۆلی گەرمای هیندی دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد به کارتێکردنی یەکەم نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی گەرمای هاوین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەستپێدەکات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ تاوەکو رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی گەرمای وەرزی زەریای هیندی سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێم و عیراو دەگرێتەوە بەوهۆیەوە پله کانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بەڕێژەی بەرچاوو زیاتر بەرز دەبنەوە بە رێژەی 3 تاوەکو 5 پلە بەرزدەبنەوەو لووتکەی گەرماکەش رۆژانی هەینی و شەممەیه بەرزترین پلە کانی گەرما کاتەکانی دوانیوەڕۆ دەبێت لەنێوان کاتژمێر دوو بۆ سێ، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لەتیشکی خۆر بپارێزن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو رەشەبایەی کە لە پێش جەژنەوە هەیه لە سبەینێوە لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەڕوات و رۆژانی داهاتوو ئاڕاستەی با لە خۆرهەڵاتەوە دەگۆڕێت بۆ رۆژئاوا ئەگەری تەپو تۆزو خۆڵبارینی کەم هەیه لەو چەند رۆژەی داهاتوو ، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری هەوره بروسک و بارانی کورت خایەن هەیە، پله کانی گەرما لە ناوچه دەشتایی و نیمچە شاخاوی و بەشێکی شاخاویەکان دەگاتە 40 پلە و لە گەرمیان نزیک دەبێتەوە له 50 و لەباشورو ناوەڕاستی عیراقیش تاوەکو سەروو 50 پلە دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵانە نزمە پەستانی زەریای هیندی لەڤمانگەکانی (6، 7 و 8) بەڕووی ناوچەکەدا چالاک دەبێت کەهۆکارێکی سەرەکییە بۆ هێنانی شەپۆله گەرما بەتین ئەم نزمه پەستانەی زەریای هیندی دروست دەبێت بەهۆی جیاوازی گەرمبوونی نێوان ناوچەکانی باشووری ئاسیا و زەریاکە بەرزە پەستانێک لەسەر زەریاکە و نزمە پەستانێک لەسەر وشکانی باشووری ئاسیا دروست دەبێت کەپێی دەوترێت نزمە پەستانی وەرزی هیندی بۆیە با لە زەریاکەوە ناوچەی پەستان بەرز دێت بۆ ناوچەکانی باشووری ئاسیا ناوچەی پەستان نزم و عیراق و هەرێم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەونە ژێرکاریگەری شەپۆلی گەرمای وشک و تووند و هەندێک کات هەوایەکی گەرم و شێدار ئەهێنێ بۆ هیندستان و ناوچەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە لەکاتی بوونی هەوای سارد دەبێتەهۆی دروستبوونی بەرەی هەوای گەرم یان سارد و بەمەش دابارینی بەخوڕو زۆر دەڕەخسێنێت".
ب ح

بیروڕا