کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیر کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان تۆمەتباری رووداوەکەی چوارەم شەوی جەژنییان لە سلێامانی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی 2025/6/9، لەشەقامی بەختیاری شاری سلێمانی، بەهۆکاری پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست بووەو تۆمەتباری رووداوەکە بووەتەهۆکاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێک".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەر ئەم ڕووداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا و تۆمەتباری رووداوەکەیان بەناوی (ش،ر،ف) دەستگیرکرد".
ئەوەشی خستەڕوو " لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە ماددەی( 434) لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا