کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بەبوونی پارەی تەزویر لە مارکێتێکدا دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوه لە رووداوەکەو دوای گەیشتن بە ئەنجام دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی(ع.ح.ع) لەدایکبووی ساڵی 2008 (ع.ف.س) لەدایکبووی ساڵی 1995 دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "تۆمەتبارەکان دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوەو ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستگیراوە بەسەر 1,125,000 یەک ملیۆن و دوو سەد بیست پێنج هەزار دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری و 700$ حەوت سەد دۆلاری ئەمریکی لە جۆری 100 دۆلاری، بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی 281 له یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا