کوردستانی

سایلۆی گەرمیان جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سایلۆی گەرمیان جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

سایلۆی گەرمیان داوا لە جووتیاران دەکات لەپێناو جێبەجێکردنی کارەکانیان رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.

1-بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسن بۆدی گەڵابەکانیان بەرز کردوەتەوە، پێویستە بەرزی بۆدییەکەی لە ( دوو مەترو  بیست) سانتیمەترە زیاتر نەبێت. 

2- بەرزی ئاستی گەنمەکە لە رووی ئاستی بۆدییەکە لە (دوو) مەتر زیاتر نەبێت.

3-بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک، بەشێوەیەک  بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕاکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگاتە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.

4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە شاسین قلاب نین، پێویستە باری دانەوێڵەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان لە (54 تۆن) زیاتر نەبێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan