ئابووری
داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ئاشکرایکرد پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک بەشێوەیەکی خاو لە سلیمانی بەڕێوەدەچێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەپەلە خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک تۆمار بکەن بۆئەوەی بێبەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.
ئاراس محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند "ماوەیەکە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی کەتووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو تاوەکو ئێستا نزیکەی 18٪ی هاوڵاتییان خۆیان لە سیستمەکە تۆمارکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و لە عیراق ناژین ئەگەر تاوەکو ماوەی دیاریکراو نەگەڕێنەوە و خۆیان تۆمار نەکەن ئەوا بەشەخۆراکەکەیان دەبڕدرێت و ناتوانن ببنە خاوەن پسووڵەی ئەلیکتیرۆنی خۆراک".
ب ح

بیروڕا