کوردستانی

عەلی حەمەساڵح وەڵامی هۆشیار زێباری دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح وەڵامی هۆشیار زێباری دەداتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پارتی هەڵمەتێکی دژی بەغدا دەستپێکردووە کە زۆر خراپە و لە بەرانبەر هەر پرسیارێک لە دیارنەمانی داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان دەتکەن بە جاش و خائین.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هۆشیار زێباری یەکێک لەو کەسانەی زۆر هێرش دەکاتە سەر بەغدا لە کاتێکدا خۆی وەزیری دارایی عیراق بووە لە ساڵی 2015، لە چوار مانگی کۆتایی ئەو ساڵەدا مووچەخۆران هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرت"، دیسان لە ساڵی 2016 بۆ ماوەی 10 مانگ وەزیری دارایی عیراق بوو لەو ماوەیەدا دینارێک بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە رەوانەی هەرێم نەکرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عیراق بوو لە هەموو ساڵی 2015، دوو تریلیۆن و 476 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم کرا، لە بەرانبەردا تەیف سامی لە ساڵی 2024، نزیکەی 11 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە رەوانە کرد".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق غەدر لە مووچەخۆران دەکات، بیانووەکانیشیان سەبارەت بە مووچەخۆران بێ مانان، چونکە کاتێک بەرپرسانی هەرێم داهاتی نەوت و ناوخۆ ناگەڕێننەوە بەغدا ئیجرائات لەگەڵ بەرپرسان ناکات بەڵکو لە بەرانبەردا سزای مووچەخۆران دەدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan