ئابووری
نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبووه‌وه، دواى هه‌واڵى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له باڵیۆزخانه‌كه‌ى به‌غدا".
وتیشى "ئه‌و هه‌واڵه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار و 100 دۆلار بۆ 143 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 100 دۆلار به 141 هه‌زار و 400 دیناربوو.
ع
بیروڕا



