کوردستانی
پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مودا میدیا-
له‌كاتێكدا نزیكه‌ى هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكنه‌هێنراوه و په‌رله‌مانیش هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نه‌كردووه.
له لایه‌ك نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و كۆنه‌بوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى له ماوه‌ى خولى شه‌شه‌م، گرفته‌كانى قوڵتركردووه‌ته‌وه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش نایه‌وێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ هه‌نگاو بنێت.
به‌رپرسێكى حزبى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى ده‌یه‌وێت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌ماوه‌ى كابینه‌ى نۆ هه‌یبوو، به‌و جۆره بمێنێته‌وه و هیچ سازانێكى نییه، ئه‌وه‌ش هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر پارتى به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ زیاتر دواده‌كه‌وێت، چونكه پارتى نایه‌وێت لایه‌نى به‌رانبه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌رۆكى حكومه‌ت به شێوه‌ى دوو ساڵ به دووساڵ وه‌ربگرێت".
ع
بیروڕا



