ئابووری

كێشه‌گه‌وره‌كه‌ روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌گه‌وره‌كه‌ روو له‌ هه‌رێم ده‌كات


مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان رایگه‌یاند، بانكى ناوه‌ندیی عیراق داوایكردووه‌ بازرگانانى هه‌رێم پێویسته‌ كۆدى هاورده‌كار ده‌ربهێنن و هه‌ر بازرگانێك ئه‌و كۆده‌ى نه‌بێت ناتوانێت هاورده‌ بكات.

ڕەوەزی ئه‌حمه‌د شا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "بەپێی بریارێکی بانکی ناوەندیی عیراق له‌ باره‌ى هاوردەکردن و چالاکی بازرگانی نێودەوڵەتی، کۆمپانیا و بازرگانانی هاوردەکار ناچار دەکات بە دەرهێنانی کۆدی هاوردەکار، ئەم کۆدەش تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی عیراق لەبەغداد دەردەکرێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بەپێی زانیارییەکان لەپاش بەدەستهێنانی ئەم کۆدە ئینجا کۆمپانیا بازرگانیەکان دەتوانن هەستن بە ئەنجامدانی چالاکی بازرگانی نێودەوڵەتی".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بەهۆی ئەم بڕیارە کێشەی گەورە بۆ کۆمپانیا و بازرگانانی کوردستان دروست بووە و جوڵەی بازرگانی پەکخستووە لە ئێستاداو لە داهاتوویەکی نزیک کێشەی گەورەتر لەبەردەم کۆی چالاکی بازرگانی و دۆخی دارایی کوردستان بەگشتیی دروست دەکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan