کوردستانی

رێگای هەڵەبجە - مەرزی سازان جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگای هەڵەبجە - مەرزی سازان جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ تەرخان و خەرجكردنی بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی رێگای هەڵەبجە-مەرزی سازان.

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی ساڵی 2025 بەدرێژی21٫650 کم، ئاڕاستەی  وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کراوە بەمەبەستی جێبەجێكردن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگە لە پارێزگای هەڵەبجەو دەبێتەهۆی بوژانەوەو پێشخستنی كەرتی بازرگانی لە پارێزگاكە و كرانەوەی زیاتری پارێزگاكە لە سێكتەری ئابووری و بازرگانییەکاندا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan