کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: حکومەت ئامادەنییە مووچە دابەشبکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: حکومەت ئامادەنییە مووچە دابەشبکات
مەودا میدیا-

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "دادگای فیدراڵی بڕیارێکی روون نادات سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هیچ کات ئامادە نییە بڕیارێک دەربکات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و جیاکردنەوەی مووچە لە ململانێیە سیاسییەکان".

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دادگای فیدراڵی بە تەواوی یاسایی نییە و سیاسەت زۆر رۆڵی هەیە تێیدا، ئەوانەی دەیانگوت ئەگەر بەغدا پارە نەێرێت بەدیلمان هەیە فەرموون بە دیلەکە ئامادە بکەن یان ئەوانەی بانگەشەی بەهێزی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا دەکرد هەوڵبدەن رۆڵتان هەبێت لە گۆڕینی بڕیاری دادگای فیدراڵی".

ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک مامۆستا و فەرمانبەر هەوڵی خۆیانداوە بەڵام رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی هیچ بڕیارێک لەبەرژەوەندی هەرێم دەرناکات بەبێ بەستنەوەی ناکۆکی سیاسیی و بە دۆسێی نەوت و داهاتی ناوخۆ".

باسی لەوەشکرد "دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت لەگەڵ بەغدا، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لە داهاتی نەوت و ناوخۆ مووچەی فەرمانبەران دابەش بکەن و تاوانەکە دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan