ئابووری
لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران لە بەغدا خەرج نەکراوە، بەڵام وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش کردووە.
یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی راگەیاند "وەزارەت و فەرمانگەکان لە رێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ)وە دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامادەكردنی لیستەكە هیچ رۆڵێكی بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنج نییە، بەڵام ئەوە رێكارێكی كارگێڕی و داراییە و جێبەجێی دەكەن و لیستەکەش هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی پێنجە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو لە 3% لێبڕینەی خانەنشینی كە وەزارەتی دارایی عیراق لە ساڵ 2014 بۆ 2024، داوای دەكات لە لیستی مووچەی مانگی شەش بكرێت، بەڵام دواخراوە بۆ مانگی حەوت".
ب ح

بیروڕا