ئابووری

بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێ مووچە لەبیر خەڵک ببەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێ مووچە لەبیر خەڵک ببەنەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد مانگێک پێش ئێستا بەرپرسانی هەرێم لەسەر مووچە هەڕەشەیان لە بەغدا کرد بەڵام هەڕەشەکان هیچ ئەنجامێکی نەبووەو تاوەکو ئێستا بەغدا ئامادەنییە مووچە رەوانەی هەرێم بکات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەرپرسانی ئێستا لەبەرانبەر نەبوونی مووچە بێدەنگیان هەڵبژاردووەو دەیانەوێت بە شەڕی نێوان ئێران - ئیسرائیل مووچە لەبیر خەڵک ببەنەوە، بەڵام هیچ شتێک مووچە لەبیر خەڵک ناباتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەرپرسانی هەڕیم بە خەڵکیان گوت بەدیلیان هەیە و داهاتی نەوت و ناوخۆ ریکدەخەنەوەو مووچە دابەش دەکەن تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوەو قاچاخچێتی بەردەوامە و تەنها ئەمڕۆ 300 هەزار بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan