کوردستانی

لەبارەی بۆردوومانکردنی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بۆردوومانکردنی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت


مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی بۆردوومانکردنی هەرێمی کوردستان دەدات.

ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم 

کاتژمێر ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥  لەنزیک گوندی(هۆمەرقەوم )، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە 
شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی مین تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە،
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە
Qaiwan
Qaiwan