ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكى بۆ مووچه نه‌داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
زیاتر له دوو هه‌فته له مانگى شه‌ش تێپه‌ڕیووه و تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكى بۆ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌داوه.
به‌رپرسێكى باڵا به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكى بۆ مووچه‌ى مانگى پێنج نه‌داوه و حكومه‌تى عیراق و وه‌زاره‌تى دارایی عیراقیش هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌وه نه‌داوه".
وتیشى "قسه‌ى كۆتایی وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئاماده‌نین مووچه بنێرن، وه‌زاره‌تى دارایی‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه بۆ دابه‌شكردنى مووچه به داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هێشتا مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و خه‌ریكه مانگى شه‌شى دێته‌سه‌ر.
ع
بیروڕا



