ئابووری

دادگای فیدراڵیی لەبارەی مووچە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دادگای فیدراڵیی لەبارەی مووچە بڕیاریدا

مەودا میدیا-

دادگاى فیدراڵیی عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان بڕیاریدا.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵیی عیراق "بەپێى بڕیارى ژمارە (232/ ئیتیحادى/ 2024) لە 13ى تشرینى دووەمى 2024، بڕگەى (هەشت) لە ماددەى (35)ى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (9)ى ساڵى 2014 بە نایاسایی داناوە کە دەڵێت (بەڕێوەبەرى گشتیی لە سەرجەم فەرمانگەکانى دەوڵەت مافى مووچەى خانەنشینییان هەیە بە بڕێک کە زیاتر نەبێت لە 80%ى کۆى ئەو مووچەى دەرماڵانەى وەریان دەگرت)".

ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدراڵیی له‌ كاتێكدا بڕیاربوو له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕیاربدات به‌ڵام بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواكه‌وت.

ع
Qaiwan
Qaiwan